مێسی له باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێنانه‌وه هاته قسه

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر میدیاكانی ئارجێنتین رایانگه‌یاند بوو كه ئیزیكوێل لاڤێزی یاریزانی وڵاته‌كه‌یان مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا وڵامی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه و هه‌واڵێكی ناخۆشیشی به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2016، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی ئارجێنتین له به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا، مێسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هێنایه پرێس كۆنفرانس و رایگه‌یاند كه چیتر لێدوان بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ناده‌ن.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵژارده‌ی تانگۆ، ره‌خنه‌ی توندی له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گرت و گوتی: ده‌زانم ئه‌وه جاری یه‌كه‌متان نییه كه ده‌ست بۆ ژیانی تایبه‌تی و خێزانی یاریزانه‌كانیش ده‌به‌ن، بۆیه بڕیارمانداوه چیتر قسه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه بێ رێزی زۆرمان پێكراوه.
گۆڵكاره مێژووییه‌كه‌ی تانگۆ گوتیشی: قسه‌كانی ئێوه ترسناكه، باسكردنی لاڤێزیش كه ده‌رمانی هۆشبه‌ر ده‌خوات تۆمه‌تێكی گه‌وره‌یه و پێویسته سنووری بۆ دابنرێت، بۆیه ئێمه به كۆمه‌ڵ هاتینه ژووره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به میدیاكاره‌كان بڵێین ئێمه ترسنووك نین تا خۆمان بشارینه‌وه، ته‌نیا مه‌به‌ستمانه پێتان بڵێین جارێكی دیكه لێدوانتان بۆ ناده‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین له یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به 3 گۆڵی بێ‌وڵام له كۆلۆمبیای برده‌وه، مێسی له خوله‌كی 9 گۆڵی یه‌كه‌می كرد، دواتر له خوله‌كی 23 لوكاس براتۆ گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان له گێمی دووه‌م ئه‌نخیل دی ماریا تانگۆی كرده خاوه‌نی سێیه‌م گۆڵ.