ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی سزایه‌كی قورس ده‌بێته‌وه
هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشرینی ئه‌نجامداوه و پێشبینی سزایه‌كی قورسی لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 نۆڤێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی Metroـی بریتانی، ئاشكرای كردووه كه دوای بردنه‌وه‌كه‌ی چیللی له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای، لویس سوارێزی ئاماژه‌یه‌كی ناشرینی به په‌نجه‌ی كرد و ره‌نگه به هۆی ئه‌م كرده‌وه‌یه به قورسی سزا بدرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر ئیدواردۆ ڤارگاسی هێرشبه‌ری چیللی له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت به توندی سزادراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی، به‌ڵام سوارێز به‌هۆی وه‌رگرتنی كارته زه‌رده‌كانی به‌شداریی یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رازیل ناكات و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی ره‌فتاره دوو یاریی دیكه‌ش سڕ بكرێت.
لویس سوارێز، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای و له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوولیش چه‌ندانجار سزا دراوه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی گازگرتن له شان و ملی یاریزانان به‌توندی سڕ كراوه.
سوارێز له دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چیللی به په‌نجه ئاماژه‌یه‌كی ناشرین ده‌كات