ترامپ راوێژ به "پیره ژیره‌كه" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، به مه‌به‌ستی راوێژ و گفتوگۆكردن، سه‌ردانی هێنری كیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه و له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌ك سایتی "رووسیه‌لیه‌وم" ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌شی، بۆ پرس و راوێژكردن بووه له‌گه‌ڵ كیسنجه‌ر، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی تیمی سه‌رپه‌رشتیكاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ترامپ و كیسنجه‌ری ته‌مه‌ن 92 ساڵان، له نیویۆرك بووه و تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران، چین، یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆیان له باره‌وه كراوه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو و دكتۆر كیسنجه‌ر ساڵانێكی زۆره یه‌كدی ده‌ناسن و دیداره‌كه‌شیان زۆر باش بوو".
كیسنجه‌ر پێشتر و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، ئامۆژگار و راوێژی پێشكه‌ش به ركابه‌ری ترامپ و كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن كردبوو.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كیسنجه‌ر به راوێژكاری خۆی دیاریده‌كات.
هێنری كیسنجه‌ر له ساڵانی نێوان 1973-1977 له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ریچارد نیكسۆن و جیراڵد فۆرد، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووه و خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
هێنری كیسنجه‌ر، له‌گه‌ڵ ریچارد نیكسۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا