میدیاكانی رووسیا: ئه‌و پیاوه هه‌موو شتێك پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، مایكل فلین، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی كاندید كردووه.
فلین له ساڵانی 2012-2014 به‌رپرسیارێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی ل ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی په‌یدابوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی باراك ئۆباما، ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌و جه‌نه‌راله ته‌مه‌ن 57 ساڵه، كێشه‌ی له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئۆباما هه‌بوو، فلین رایگه‌یاند، په‌یدابوونی "نه‌سڕه و داعش" له سووریا، به رێككه‌وت، یاخود هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌نجامی پلانێكی داڕێژراو بوو له‌لایه‌ن تیمی ئیداره‌ی ئۆباماوه.
له چاوپێكه‌وتنێشكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره، فلین گومانی خۆی له پشتگوێخستنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان نیشاندا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه، به‌و پێيه‌ی له شیكردنه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، كاتێك ئه‌و به‌رپرسی هه‌واڵگری بووه، مه‌ترسی درووستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی نیشانداوه, به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی پێنه‌داوه.
فلین له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "RT" گوتی: "ئیداره‌ی ئۆباما هه‌ڵه‌بوو كه بۆ دۆسیه‌ی سووریا ره‌تیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیادا بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا، كاركردن و هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه".
گوتیشی: "ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین رووسیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی و ستراتیژیه‌تیه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، به‌ڵام ئێمه ته‌نانه‌ت له ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یشی تێنه‌گه‌یشتووین".