خه‌ڵكی حه‌ویجه راده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له سنووری باشوور و رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووكه‌وه"300" كه‌س له دانیشتووانی حه‌ویجه رایانكردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه ئارامه‌كان و چوونه‌ته خێوه‌تگاكانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"230" كه‌س له‌و ئاوارانه له میحوه‌ری"دوبز"وه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیكراون دوای ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رایانكردووه و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه،هه‌روه‌ها"70" كه‌سی دیكه له سنووری قه‌زای "داقووق" و ناوچه نزیكه‌كانییه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه كه ئاماده نه‌بووه ناوی بهێنرێت گوتوویه‌تی"ئه‌و خه‌ڵكه ئاوارانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ چه‌ند خێوه‌تگایه‌ك له داقووق و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كه‌ركووك.
یه‌كێك له‌و ئاوارانه كه به"فاتیمه محه‌مه‌د عوبه‌یدی" خۆی ناساندووه گوتوویه‌تی" سه‌رجه‌م ئاواره‌كان و خێزانه‌كه‌شم ماوه‌ی"10" كاتژمێر به پێ هاتووین تا گه‌یشتووینه‌ته ئێره،ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دۆخی مرۆیی له قه‌زای"حه‌ویجه" و شاره‌دێیه‌كانی ده‌وروبه‌ری به هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و خواردن و ئاو و كاره‌باوه به‌ره‌و كاره‌ساتی مرۆیی ده‌ڕوات.
ئه‌و ژنه ئاواره‌یه ئه‌وه‌شی گوتووه، هه‌ر خێزانێك له‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون بۆ هه‌ر كه‌سێكی خێزانه‌كه بڕی"200" دۆلاریانداوه به چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ده‌رچوونیان بكه‌ن.
قه‌زای حه‌ویجه ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك و یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه چه‌كدارانی داعش له مانگی حوزه‌یرانی 2014 وه داگیریان كردووه و ده‌یان جار له‌و ناوچانه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای شاره‌كه و یه‌كێكه له‌و قه‌زایانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رده‌وام هاوكاری گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كانیان كردووه، سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێستا ئه‌و قه‌زایه له گه‌مارۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندایه و رزگاركردنی به‌ستراوه‌ته‌وه به پێشڤه‌چوونه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و تا ئێستا واده‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیاری نه‌كراوه.