3200 رووسی له ناو گروپه توندڕه‌وه‌كاندان
K24 – هه‌ولێر:
"ئیلیا روگاچۆڤ" سه‌رۆكی به‌شی كاروباری هه‌ڕه‌شه و ئاسته‌نگه نوێیه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند" زیاتر له "3200 " هاووڵاتی رووسی چونه‌ته سوریا و عێراق و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ره‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه و هاوشانی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه به ئاژانسی"نوڤۆستی" رووسی گوتووه" به هۆی چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش،له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ندی نوێی به خۆوه بینیووه ،له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه له عێراق و سووریا نه‌شونمایان كرد،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانیان له سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌ركه‌وت،وه‌ك باكووری ئه‌فریقا،باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا،ئه‌وروپا،ئێستا رووسیاش هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ده‌كات.
روگاچۆڤ ئه‌وه‌شی گوتووه" به گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانی لایه‌نی رووسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه به ره‌گه‌ز رووسیانه‌وه‌یه كه له عێراق و سووریا چه‌كدار كراون و له ریزی گروپه توندڕه‌وه‌كاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رووسیاش كه‌وتووه ژماره‌ی رووسه‌كانی ناو ئه‌و گرووپانه له"3200" كه‌س زیاترن.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 30% ئه‌و چه‌كداره بیانییانه‌ی له ریزی چه‌كدارانی داعشدا بوون،گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانی خۆیان،سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانیان بۆ سه‌ر وڵاته‌كانی خۆیان ده‌ركه‌وتووه،چونكه زۆرێك له‌وانه ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان تێدایه كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی ئه‌نجامبده‌ن،وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا به‌مدواییانه كردیان.