چیرۆكی ئەو كچەی لە ئەمریكاوە بۆ ھاوكاری پێشمەرگە دێتەوە كوردستان

kurdistan24.net

K24 - دھۆك

ئیڤانا رۆژ ئەو کچەی کە تەواوی تەمەنی لە ئەمریکا ژیاوە و دوای ھێرشەکانی داعش بۆ سەر خاکی کوردستان، بڕیاریدا بە ھەرشێوەیەک بێت ھاوکاری ھێزەکانی پیشمەرگە و منداڵی شەھیدەکانی شەڕی داعش بکات. دوای ھاتنی ئەو کچە بۆ کوردستان سەردانی چەندین میحوەری پێشمەرگەی کرد و بەگوێرەی تواناکانی لە رێگەی ماددی و مەعنەوی و کردنەوەی خولی فریاگوزاری خێرا، ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات.