نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ توركیا

له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی چوار شه‌ممه‌ 23/11/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌ گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و بنالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌"سه‌فین دزه‌یی" گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆككۆماری توركیا و "بنالی یڵدرم" سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا كۆببێته‌وه‌ و له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكانی توركیا هه‌واڵی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ بڵاوكردبووه‌وه‌