نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له 68 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوونه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، نزكه‌ی 68 هه‌زار كه‌سی شاره‌كه، ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشییان جێهیشتووه و ئاواره‌بوونه.
له هه‌فته‌ی رابردووشه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان، له گه‌ڕه‌كه قه‌رباڵخه‌كانی مووسڵ نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه 68 هه‌زار و 550 كه‌س بێ ماڵ و حاڵن و پێویستییان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
یۆنامی روونیشكردووه‌ته‌وه، خێزانه ئاواره‌كان، پێویستی به هاوكاری زۆر هه‌یه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كان، به‌شێكیش له هاووڵاتییان له ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان له ره‌وشێكی مرۆیی خراپدان.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ژماره‌ی ئاواره‌كان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌یه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، پێشبینی ده‌كرا، به‌و پێیه‌ی تا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وادا ده‌ژیان.