منداڵێكی بێ سەر لە دایك بوو
K24 – سۆران
لە نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران منداڵێكی بێ سەر لە دایكبوو، ئەمەش بە لە دایكبوونی ناسروشتی ھەژمار دەكرێت.
كاروان ھیوا لە بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون ومنداڵانی سۆران بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "ئەو منداڵە كە بە نەشتەرگەری لە دایكبووە، وەك حاڵەتێكی دەگمەن ھەژمار دەكرێت، چونكە سەری پێوە نەبوو".
ئاشكراشی كرد: "دوای ماوەیەك لە ژێرچاودێری پزیشكی منداڵەكە گیانی لەدەستدا".
لەبارەی پشكنین بۆ زانینی ھۆكاری تووشبوونی ئەو منداڵە بە نەخۆشیەوە لە سكی دایكی، كاروان ھیوا روونیكردەوە: "لە ئێستادا پزیشكانی نەخۆشخانەكە لێكۆڵینەوە و پشكنین لەسەر حاڵەتەكە دەكەن".