به‌رپرسی راگەیاندنی داعش کوژرا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ كوژرا.
شانەی راگه‌یاندنی جەنگی سه‌ر به سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: زیاد خەرووفە به‌رپرسی راگه‌یاندنی داعش لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق،لە شاری مووسڵ کوژراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان خەرووفە، بەرپرسی بەرهەمهێنانی فیلم و بەڕێوەبردنی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی داعش بووه و دوای کوژرانیشی چه‌كدارانی داعش له رێوشوێنێكی ئه‌منی تونددا لە بەری رۆژهەڵاتی شارەکە ناشتویانە.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه عێراقییه‌كان له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ توانیبوویان وێنه‌گری فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كانی داعش كه له ئاژانسی ئه‌عماق كاریده‌كرد بكوژن و سێ كامێرا و سه‌رجه‌م وێنه‌كانی ناو ئه‌و كامێرانه‌ش ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.