بازاڕكردنی ژنان لە ژێر دەسەڵاتی داعش

kurdistan24.net

K24 - حەسەن شام

بازاڕکردن و گەڕان و شتومەک کڕین یەکێکە لە خولیاکانی زۆر لە خەڵکی بە تایبەت ئافرەتان، ئافرەتانی ئاوارەی مووسڵ کە لە ژێر دەسەڵاتی داعش بوون باس لە سەختی بازاڕکردن دەکەن کاتێ لە مووسڵ بوون. ئەوان ئێستا بە تامەزرۆیی و بە ئازادی دەچن بۆ بازاڕ و پێداویستی خۆیان دەکرن و دەڵێن لە مووسڵ ئەگەر بە تەنیا بچوینایەتە بازاڕ پیاوەکانمان بە لێدانی 50 جەڵدە سزا دەدران.