رێگای نێوان موسڵ و سووریا له داعش گیرا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند" رێگای هاتووچۆی نێوان موسل و سووریا له چه‌كدارانی داعش گیراوه و موسڵ له هه‌ر چوار لاوه له‌گه‌مارۆی هێزه عێراقییه‌كاندایه.
به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌یان به پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانیان له به‌ری رۆژئاوای شاری موسڵداوه و گوتوویانه" ئێستا هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بازنه‌یه‌كی ته‌واویان به چوار ده‌ووری شاری موسڵدا كێشاوه و رێگای هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ سووریا بچڕاوه،چه‌كدارانی داعش ناتوانن چیدیكه له سووریاوه پاڵپشتی بۆ چه‌كداره‌كانی دیكه‌یان له موسڵ بنێرن.
فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی به میدیاكانیان راگه‌یاند" رێگای ته‌له‌عفه‌ر-شنگال كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێستا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به یه‌كگه‌یشتوون،له داهاتوویه‌كی نزیك ته‌واوی شاره‌كه به سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا داده‌خرێت.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه ئه‌م پێشڤه‌چوونه به هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان و پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به ده‌ستهاتووه.
له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌شه‌وه دوای تێكشكاندنی سه‌نگه‌ری به‌رگری داعش و رزگاركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان،هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌وییان ده‌ستپێكرد و چوونه‌ته ناو شاری موسڵ و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه‌یان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه.