سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری ئیستانبووڵ كۆبوونه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 23/11/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌گه‌ڵ "بنالی یڵدرم"سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبووه‌وه،پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری ئیستانبووڵ و كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌روو، جگه له پرسی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی سیاسی و شه‌ڕی داعش،چه‌ند زانیارییه‌ك ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌روو،كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی باس و دیداره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی توركیا،پرسی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌یه و نێچیرڤان بارزانی له‌و سه‌ردانه‌دا جگه له پرسی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی، ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌ده‌په‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا باسی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات رۆڵێك له‌و نێوه‌نده‌دا بگێڕێت،هه‌ر چه‌نده تا ئێستا به فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و پرسه رانه‌گه‌یه‌نراوه،بڕیاره چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له شاری ئیستانبووڵ كۆبوونه‌وه.