ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی داواكانی خۆپێشاندەران لە كۆبوونەوەدایە

فراكسیۆنی گۆڕان پێداگری دەكات بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا

K24 – سلێمانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاداشتی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جگە لە فراكسیۆنی گۆڕان سەرجەم فراكسیۆنەكان ھاوڕان كە كێشەكان لەناوخۆیی كوردستان چارەسەربكرێن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان پێداگری دەكات كە داواكانی مامۆستا و فەرمانبەران ببەنە بەغدا.

تا ئێستا كۆبوونەوەكە بەردەوامە فراكسیۆنەكان گفتوگۆی زیاتر دەكەن بۆ ئەوەی بگەین بە ئەنجامێك لەبارەی داواكانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی.