تەقینەوەیەك لە ئەدەنە روویدا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4783a02e-6a8d-4d96-8fe4-7c4de5cdb018/taqinawa.ism/manifest

K24 – ھەولێر

تەقینەوەیەك لە نزیك باڵەخانەی پارێزگای ئەدەنە لە باشووری توركیا روویدا.

پارێزگاری ئەدەنە بە میدیاكانی راگەیاند: "لە ئەنجامی تەقینەوەكە 2 كەس گیانیان لە دەستداوە و 16 دیكەش برینداربوونە.

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و ھێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە.

تا ئێستا ھیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.