ئه‌سه‌د كه‌ناڵێكی نوێی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی، سام هیلێر نییه‌تی حكومه‌تی سوریا بۆ پێكهێنانی لۆبی رۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵیت مانگی رابردوو كۆنفڕانسێك له لایه‌ن رژیمی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكخرابوو.
هیلێر له نووسینێكدا بۆ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی رایگه‌یاند ئه‌و كۆنفرانسه به پشتگیری حكومه‌تی سوریا به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵییه‌كانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كارانی سیاسی به‌شدار ببوون و ئامانجیشی پیشاندانی روویه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕه و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی نوێی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا.
به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م كۆنفرانسه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵبوونی دونیا به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا، كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو رایگه‌یاندووه گۆڕینی رژیمی ئه‌سه‌د بۆی گرنگ نییه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه له نووسینێكدا ئه‌نجامی سه‌ردانی خۆی بۆ سوریا خستووه‌ته‌ڕوو و پێی وایه ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕ له سوریا له قازانجی حكومه‌تی سوریا دایه، له لایه‌كه‌وه رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی ئابڵۆقه‌ی داوه و له لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات هه‌یه كه گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تی دانوستان نێوان سوریا و رۆژئاوا له ناكاوه بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤ.
سام هیلێر ئه‌وه‌شی گوتووه رژێمی سوریا توانایی گۆڕینی نییه، به‌ڵام ته‌واوی ده‌وروبه‌ری ده‌گوڕێن، بۆیه نیگه‌ران نییه له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه.