پەیکەربەندی وەزارەتی شارەوانی رێکدەخرێتەوە

وەزیری شارەوانی: داھاتی مانگانەمان 62 ملیار دینارە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگای ئەنجامدانی کۆنفرانسێک و بەھاوکاری رێکخراوێکی بیانی سەرقالی ئەنجامدانی چاکسازییە بەمەبەستی رێکخستنەوەی ھەیکەلی وەزارەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان و ھاوتا کردنەوەی لەگەڵ داھاتەکانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی، وەزیری شارەوانی بە کوردستان24 راگەیاند، نابێت چاکسازییەکان لەسەر حیسابی ھەژاران بێت.

ھەروەھا وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار رایگەیاند، بەھۆی وەرگرتنەوەی چەند پرۆژەیەک لە کۆمپانیاکان، بەراورد بە سالی رابردوو توانیومانە بری 100 ملیار دینار خەرجییەکانمان کەم بکەینەوە، بەڵام سەبارەت بە داھاتەکانمان 62 ملیار دینارەو داھاتی کەرتی گەشتوگوزاریش بۆتە سێ ھێندەی پێشتر.