سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: له ناوچه‌كانی پێش ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ناكشێینه‌وه
K24 – هه‌ولێر
"مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"BBC" فارسی كه بڕیاره رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه، له باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی كرنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شه‌ڕی داعش ره‌شی ناوچه‌كه به‌گشتی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: "شه‌ڕی موسڵ به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانرابوو ده‌ستیپێكرد و زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ردوو قوناغی یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌ركه‌وتوو بوون و شه‌ڕ به‌پێی ئه‌و پلانه سه‌ربازییه‌ی هه‌مانبوو به‌ڕێوه‌چووه. هه‌ر وه‌ك پێشبینیمان ده‌كرد ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسان نه‌بوو، ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر سه‌خت بوو. تا ئێستا له قوناغه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن به ئامانجه‌كانمان گه‌یشتووین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌و ناوچانه‌ی هاوڵاتیان تێیدا نیشته‌جێن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێواشتر ده‌بێت. چۆنكه شه‌ڕ له‌ناو شار جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی شار بكرێت، به‌ڵام به ئه‌نجامه‌كانی گه‌شبینین".
له باره‌ی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به تایبه‌تی پاش ئازادكردنی شاره‌دێی باشیك و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه كه بۆی دیاریكرابوو، له داهاتوو رۆڵی چی ده‌بێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، بارزانی رایگه‌یاندووه "به‌پێی پلانی رزگاركردنی شاری موسڵ، قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد و ئامانجیشی تێكشاندنی یه‌كه‌م هێڵی به‌رگری داعش بوو و به سه‌ركه‌وتووانه‌ش كۆتایی هات.
له قوناغی دووه‌م رۆڵی سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی سوپایه، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای كۆتاییهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش نییه، هه‌ربۆیه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانیاندا ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دوای داعش‌یش".
له باره‌ی لێدوانه دژ به یه‌كه‌كانی ده‌رباره‌ی شێوازی رێككه‌وتن و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا و جۆر و شێوازی ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتی" ئه‌و هێڵه به‌رگرییه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له رێككه‌وتی 17 تشرینی یه‌كه‌م تێدابووه و كێشاویه‌تی، به‌هیچ شێویه‌كی جێگه‌ی تاوتوێكردن و باسكردن نییه و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكێشێته‌وه.
كه‌ناڵه‌كه له‌و باره‌وه زیاتر پرسیاری ئاراسته‌ی بارزانی كردووه كه ئایا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا داواكاری هه‌یه ئه‌و ناوچانه راده‌ست بكه‌نه‌وه، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" ته‌نیا ئه‌و ناوچانه‌ی دوای 17 تشرینی یه‌كه‌م له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رزگاركراون، جێگه‌ی باسن، گونده‌كانی مه‌سیحی، توركمان و عه‌ره‌به‌كان. رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێ كه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه، كه ئه‌و ناوچانه پێویستیان به پاراستن نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاسایشدان، ده‌كشێینه‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئێمه، به‌ڵكو سوپاش به‌هه‌مان شێوه ده‌كشێته‌وه، دیسان ده‌ڵێمه له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رزگاركراون، دانوستان ناكه‌ین.
پێشكه‌شكاری دیداره‌كه له باره‌ی مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شاری"كه‌ركووك و شنگال" له بارزانی پرسیووه ئایا ئه‌و قسانه‌ی ئێوه واتای ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن" له كه‌ركوك و شنگال ده‌مێننه‌وه؟
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به راشكاووی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه" به دڵنیاییه‌وه چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه ئه‌وه هێڵی به‌رگری پێشمه‌رگه‌یه.
سه‌باره‌ت به راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤ كه هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانی به وێرانكردنی خانووی عه‌ره‌به‌كان تۆمه‌تبار كردووه و هه‌ندی سكاڵای له باره‌ی ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان بڵاو كرده‌وه، كه‌ناڵه‌كه له بارزانی پرسیووه" ئایا عه‌ره‌به‌كان له‌و ناوچانه ده‌ر ده‌كرێن یان مه‌سه‌له‌كه چییه؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی" به‌داخه‌وه ئه‌و راپۆرته دادپه‌روه‌رانه نه‌بوو، دوور بوو له راستییه‌وه. هه‌رێمی كوردستان میوانداری ملیۆنێ و نیوێك ئاواره‌ی عه‌ره‌بی كردووه، نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له ناوچه‌كانی دیكه‌ش، چۆن ده‌توانرێ قبووڵ بكرێت خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه عه‌ره‌به وه‌ربگرن و له هه‌مان كاتیش‌دا تۆمه‌تبار بكرێن به وێرانكردنی خانوو و گونده‌كانی عه‌ره‌به‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی تێكدراون، دانیشتوانه‌كانیان هاوكاری داعشیان كردووه.
ئه‌گه‌ر رێكخراوی مافی مرۆڤ چاوه‌ڕوان بێت، ئێمه جارێكی دیكه رێگه به‌و كه‌سانه بده‌ین كه كچه‌كانمانیان به كه‌نیزه‌ك گرت و هاووڵاتییه ئێزیدییه‌كانمانیان به دیل گرت و خه‌ڵكه‌كانمانیان كوشت بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕینه‌وه، ده‌بێ بڵێم شتێكی ئه‌وها ئیمكانی نییه، ئێمه رێگه به شتێكی ئه‌وها ناده‌ین و گوێش له‌و راپۆرتانه ناگرین.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پرسیاری بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا له بارزانی كرا، كه زۆرێك پێیان وابوو هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی جه‌نابتان رێگه‌تان به هێزه‌كانی توركیا داوه بێنه ناوه‌وه، ته‌نانه‌ت پێش شه‌ڕی موسڵیش كێشه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام وه‌ك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه بیستوومه، هیچ یارمه‌تییه‌كیان له هێزه‌كانی توركیا وه‌رنه‌رگرتووه.
بارزانی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا رایگه‌یاندووه" گرنگ نییه خه‌ڵك چی ده‌ڵێت، راستییه‌كانی سه‌ر زه‌وی شتیكی دیكه‌ن، كاتێ داعش هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به پاراستنی ئه‌و ناوچانه كرد و چه‌ندین بنكه‌ی راهێنانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه. هاوكات توركیاش دوو بنكه‌ی راهێنانی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌منی كه له موسڵ رایانكردبوو، كرده‌وه.
هه‌روه‌ها بنكه‌ی راهێنانیان بۆ راهێنانی خۆبه‌خشانی موسڵ كرده‌وه،هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌فسه‌رانی توركیا له‌و بنكانه بوون، پاشان ته‌نیا بۆ پاراستنی هێزه‌كانیان هێزی دیكه‌یان هێنا،هه‌موو ئه‌مانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا بووه، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و پرسه‌یان گه‌وره كرد.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌وه‌ی رۆڵی ئێران له شه‌ڕی دژی داعش چۆن ده‌بینن؟
بارزانی گوتوویه‌تی" ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد، به‌و هۆیه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌ین، هه‌ر وه‌ك چۆن سوپاسی هاوكاری هاوپه‌یمانان و وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ی، به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و هیچ هێزێكی ئیران له هه‌رێمی كوردستان نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر چالاكییه‌كانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌و باره‌وه پرسیار له بارزانی كراوه، كه باس له ده‌ستپێكردنی چالاكی چه‌كداری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كرێت و "مسته‌فا هیجری" سكرتێری حزب دیموكراتی كوردستان- ئێران، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌م چالاكییه كردوه‌ته‌وه، ئایا ئێوه له لایه‌ن ئێران له ژێر گوشاردان بۆ پێش‌گرتن به‌م گرووپه و گرووپه‌كانی دژی ئێران كه چالاكی ده‌نوێنن،ئایا خۆتان چۆن چالاكی ئه‌وان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه گوتوویه‌تی" به‌ر له هه‌ر شتێك حه‌ز ده‌كه‌ین ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دراوسێیه‌كانمان پارێزراو بێت و سه‌قامگیر بین و كێشه‌ی ئه‌منیمان نه‌بیت، راسته حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لێره‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له‌ناوخۆی ئێرانیش هێزیان هه‌یه، ده‌مه‌وێت ته‌ئكید بكه‌مه‌وه به رێگه‌ی جه‌نگ هیچ ئامانجێك به‌ده‌ست نایه‌ت، هه‌ربۆیه گرنگه كۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپه‌كانی دیكه پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه.
به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێ بڵێم ئێمه به‌رپرسیاری سیاسه‌تی حزبه‌كانی دیكه نین و ناتوانین رای خۆمان به‌سه‌ریاندا بسه‌پینین.
بڕیاره كه‌ناڵی BBC فارسی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و دیداره به ته‌واوی بڵاوبكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه.