بارزانی و عەبادی لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێکی فیدڕاڵی راستەقینە رێککەوتوون

عەبادی جەخت دەکاتەوە لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێکی تەواو فیدڕاڵی لە عێراق

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی قودسی عەرەبی بڵاویکردەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتیکردەوە، لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێکی فیدڕاڵی راستەقینە لە چوارچێوەی عێراقدا.

عەبادی گوتی، ھەردوولامان بەرژەوەندی ھاوبەشمان ھەیە و ئێمەش خوازیاری دەوڵەتێکی دیکتاتۆری ناوەندی نین ھاووڵاتیان بچەوسێنێتەوە، بەڵکوو خوازیاری دەوڵەتێکی فیدڕاڵین خزمەت بە ھاووڵاتیان بکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ھەوڵی ‌بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ کردووە بۆ ئاژاوە نانەوە لە عێراق.