زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له‌م نه‌خۆشییه ده‌ترسن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، له باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان لێی ده‌ترسن، ده‌ركه‌وتووه 69%ی ئه‌وانةى به‌شدارییان له راپرسییه‌كه‌دا كردووه، ترسیان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌یه.
راپرسییه‌كه، له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی "فۆرزا" ئه‌نجامدراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای "دی ئا كا" بۆ دڵنیایی ته‌ندروستی پاڵپشتی دارایی كراوه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه 50%ی به‌شداربووان، ترسییان له تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر هه‌یه، له كاتێكدا 47%یش له‌وه ده‌ترسن تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببن.
هه‌روه‌ها 43%ی به‌شداربووان ترسی خۆیان نیشانداوه له برینداربوون به شێوه‌یه‌كی سه‌خت و ته‌نها 40%یش، ترسیان له نه‌خۆشی سینگه‌كوژێ هه‌یه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ش، ترسی تووشبوون به شێرچه‌نجه، له‌لایه‌ن ژنان زیاتره وه‌ك له پیاوان.