به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خوارووی به‌غدا 80 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك شاری حیلله‌ی باشووری به‌غدا، نزیكه‌ی 80 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، زۆربه‌ی كوژراوان شیعه ئایینزای ئێرانی و به‌حره‌ینین و به مه‌به‌ستی یادی چله‌ی ئیمام حوسێن، هاتوونه‌ته عێراق.
ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی بووه له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی، كه‌مێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كرده‌وه‌یه راگه‌یاند.
شارى حيلله به دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای بابله.