یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

دوای 25 رۆژ وه‌ستانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌هۆی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا، سبه‌ی به ئه‌نجامدانی پێنج یاری خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له گرینگ‌ترین یارییشدا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی گه‌ڵ له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوی یاریزانه‌كانییه‌وه له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به بێته‌وه، ئه‌م دوو یانه‌یه له 15 ساڵی رابردوو 14 جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون، هه‌ولێر ته‌نیا 3 یاری بردۆته‌وه، هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی بووه، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش 5 جار براوه بووه، له 6 یاریش یه‌كسانبوونه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر موزه‌فه‌ر جه‌باری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستنه‌هێنێت، دوورخستنه‌وه‌ی مسۆگه‌ره.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی زاخۆی ده‌لال بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی مینا گه‌شتی شاری به‌سرای كردووه، یانه‌ی زاخۆ له‌م یارییه‌دا ئه‌ركی زه‌حمه‌ته، به‌و پێیه‌ی یانه‌ی مینا له‌م وه‌رزه ئاستی له‌هه‌ڵكشانه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 7 یاری، خاوه‌نی 1 سه‌ركه‌وتن، 5 یه‌كسانبوون و 1 شكسته، به 8 خاڵیش له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.
یانه‌ی زاخۆش له كۆی 6 یاری، هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نییه، خاوه‌نی 4 یه‌كسانبوون و 2 شكسته، به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێت.