ئه‌گه‌ر ژماره‌ى نهێنييه‌كه‌ت به‌م جۆره‌يه‌ تازووه‌ بيگۆڕه‌

له‌ئێستادا هاكه‌رزه‌كان به‌ئاسانى ده‌توانن ئاشكراى بكه‌ن

K24-هه‌ولێر

وه‌ك ده‌زانين له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆژ به‌رۆژ، رێژه‌ى به‌كارهێنانى پێگه‌ ئه‌لكترۆنييه‌كان و توڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له‌ زيادبووندايه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێى سه‌رنجه‌ زۆربه‌يان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌يانه‌وێ ژماره‌ى نهێنى ئه‌كاونته‌كه‌يان ‌بير نه‌چێته‌وه‌ ياخود روونتره‌ بڵێن جۆره‌ ژماره‌يه‌ك ياخو ناوێك داده‌نێن بۆ وه‌بيرهاتنه‌وه‌ ئاسان بێت، بۆ نموونه‌ وه‌كو ژماره‌ى  123456، ياخود 111111..هتد.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمپانياى (سبلاش داتا)ى ئه‌مه‌ريكى توێژنيه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ئه‌نجامداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆرترين جۆرى ئه‌و پاسوۆردانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ستى هاكه‌رزه‌كان و ده‌توانن به‌ ئاسانى بيشكێنن، بريتى بووه‌ له‌م ژماره‌ و وشانه‌ى خواره‌وه‌:-

123456

password

12345678

qwerty

123456789

12345

1234

111111

1234567

baseball

abc123

football

monkey

letmein

696969

shadow master 666666

qwertyuiop

123321

پێويسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌كاونته‌كه‌يان زانيارى و نهێنى تايبه‌ت به‌خۆيانى تێدايه‌ ژماره‌ى نهێنييه‌كه‌يان به‌م جۆره‌يه‌، باشتروايه‌ تا زووه‌ بيگۆڕن، چونكه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ى هاكه‌رزه‌كان زيادى كردووه‌ و ئه‌م جۆره‌ پاسوۆردانه‌ش به‌ئاسانى ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستيان.