براى دكتۆر وشيار ئيسماعيل: ئاسايش سه‌ره داوى زۆر باشى ده‌ستكه‌وتووه
K24- هه‌ولێر
ديار گۆران، براى دكتۆر وشيار ئيسماعيل، ميوانى گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 8:00ى كوردستان 24 بوو، له‌باره‌ى كه‌يسى شه‌هيدكردنى دكتۆر وشيار رايگه‌ياند، "هه‌واڵى خۆش به‌ڕێوه‌يه و برايانى ئاسايش سه‌ره داوى زۆر باشيان ده‌ستكه‌وتووه و به‌ڵێنيان داوه بكوژه‌كه ده‌ستگير بكه‌ن".
ديار گۆران له‌درێژه‌ى قسه‌كانيشيدا گوتى: "ئێمه هه‌م وه‌كو حزب هه‌ميش وه‌كو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيد دكتۆر وشيار، به‌رده‌وام په‌يوه‌نديمان هه‌يه له‌گه‌ڵ ئاسايش، من خۆم له‌گه‌ڵ ئاسايشى گشتى هه‌ولێر كۆبوومه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر گرته ڤيديۆكه‌م بينى كه كامێراى چاودێرى تۆمارى كردبوو، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت بكوژه‌كه چۆن دێت و ته‌قه ده‌كات".
سه‌باره‌ت به رووخسار و شێوه‌ى بكوژه‌كه، گوتى: "ئه‌مه‌يان بۆ ئاسايشى به‌جێده‌هێلم و نامه‌وێ قسه‌ى زياتر له‌و باره‌يه‌وه بكه‌م، به‌ڵام هه‌واڵى خۆش به‌ڕێوه‌يه، برايانى ئاسايشى سه‌ره داواى زۆر باشيان ده‌ستكه‌وتووه و به‌ڵێنى زۆر گه‌وره‌ياندا كه له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا نه‌ك ته‌نها بكوژه‌كه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى پاڵپشتى بكه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگير ده‌كرێن".
روونيشى كرده‌وه: "ئێمه بريندارين، تكا له هه‌ندێك كه‌ناڵ و راگه‌ياندكاره‌كان ده‌كه‌ين به‌تايبه‌تى كه‌ناڵه ئاسمانييه‌كان، له ئێستادا كه ئێمه بريندارين ره‌چاوى بارودۆخى ئێمه ناكرێت، خه‌ريكه ئه‌م كه‌يسه‌ى دكتۆر وشيار به‌لاڕيدا ببردرێت و ببێته دژى يه‌كتر، ئێمه به‌هيواى ئه‌وه بووين كه خوێنى دكتۆر وشيار ببێته هه‌وێنى ئاشتى و لايه‌نه‌كان له‌يه‌كتر نزيك ببنه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌واڵ و راپۆرت دروست ده‌كرێت، مێژووى به‌ر له‌شه‌ش مانگ ده‌هێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى بنووسرێ ئه‌رشيف، دوور له هه‌موو پێوه‌ره‌كانى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه دايده‌نێن، دژى حزبێكى ديكه به‌كارى ده‌هێنن".
دكتۆر وشیار ئیسماعیل مسته‌فا، بانگخوازی مامۆستایی ئایینی، له دایكبووی 1976ی گوندی به‌رده‌ڕه‌شه له ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، ساڵی 2003 كۆلێژی شه‌ریعه‌ی ته‌واوكردووه، دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ساڵی 2007 و بڕوانامه‌ی دكتۆراشی ل 2013 به‌ده‌ستهێناوه.
شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2016، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆركرا.