رێگه‌ى نێوان مووسڵ و ره‌ققه‌ كۆنترۆڵ كرا

ئێستا بەتەواوی رێگە لەسەر داعش داخراوەو هیچ رێگایەک لە نێوان موسڵ و رەققەدا نەماوە.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەربەست لەزگین فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای موسڵ رایگەیاند، لەبەرەی رۆژئاوای موسڵ هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا هەیە و راشیگەیاند، ئێستا بەتەواوی رێگە لەسەر داعش داخراوەو هیچ رێگایەک لە نێوان موسڵ و رەققەدا نەماوە.