به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناحیه‌ی گوڵاڵه دوو مێرد منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - گوڵاڵه:
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 2:30 لە گه‌ڕه‌كی "حی شورته"ی ناحییە گوڵاڵە، سێ مێردمنداڵ لەکاتی یاری کردندا لەنێو خانوویەکی هەیکەل، بۆمبێک پێیاندا دەتەقێتەوە و دووانییان گیانییان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیشیان برینداربوو.
ئه‌و دوو مێردمنداڵه‌ی گیانییان له‌ده‌ستاوه یه‌كێكیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و ناوی "گەیلان رەعد حمودی" لەدایکبووی 2002، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ناوی"رەحیم حمید ڕەحیم " لەدایکبووی 2000 لەنەتەوەی تورکمانه.
عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بەپیی لێکۆلینەوە سه‌ره‌تاييه‌كان ئەو بۆمبە پاشماوەی شەڕی داعشە و بۆ ئەوکاتە دەگەڕێتەوە کە ئەو ناحییەی بەدەستی چەکدارانی داعشەوە بووە ئەو بۆمبەیان لەوخانووەدا چاندووە.
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.