باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌: بارزانی ده‌توانێت كورد و تورك له‌ یه‌كتر نزیكبكاته‌وه

تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:‌

رۆبێرت پێرسن، باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا لە ئەنقەرە و سەرۆكی بۆردی نێودەوڵەتی توێژینەوە و ئالوگۆڕیی ئەكادیمی، ئایرێكس، تایبەت بە كوردستان 24 لەسەر رۆڵ و كاریگەری ئێدارەی نوێی ئەمریكا و سەرۆكی ھەڵبژێردراو، دۆناڵد ترەمپ دوا، بە تایبەت لەسەر دۆخی باكوری كوردستان و پەیوەندی نێوان كورد و توركیا و رۆڵ و كاریگەرییەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان.

رۆبێرت ئەوەی دووپاتكردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێم،  دەتوانێت كورد و تورك لە یەكتری نزیك بكاتەوە و لەگەڵ ئەمریكاش ھەوڵی نوێكردنەوەی گفتوگۆ و كۆتاییپێھێنانی كێشەكان بدەن.

له‌ باره‌ی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان، رۆبێرت دووپاتیكردەوە، كە ھیوایەكی زۆری بە ئیدارەی نوێ و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و كورد ھەیە.