پوتین هاووڵاتینامه‌ی رووسیا ده‌داته هاوڕێ دێرینه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته (كریملین)، له رێوڕه‌سمێكدا هاووڵاتینامه‌ی رووسیای به ستیڤن سیگال، ئه‌ستێره‌ی فیلمه ئه‌كشنه‌كانی هۆلیوود به‌خشی.
پوتین دوای به‌خشینی هاووڵاتینامه به‌و ئه‌ستێره‌یه، رایگه‌یاند، هیواداره په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ ئاسایی ببێته‌وه.
ستیڤن سیگال ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له دوای وه‌رگرتنی هاووڵاتینامه‌ی رووسیا له كۆشكۆ كریملین، رایگه‌یاند، كه دواتر قسه له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌ن و گوتی: "ته‌نها ده‌ڵێم شه‌ره‌فمه‌ندم كه لێره‌م".
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش، ستیڤن سیگال، له‌مه‌ودوا، بۆ ماوه‌ی ده ساڵ، به ئاسایی و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی رووسی، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.