بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوێترين په‌يامى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رگاى به رووى چاره‌سه‌رى كێشه سياسييه‌كانى هه‌رێمدا كرده‌وه و زۆرينه‌ى ره‌هاى لايه‌نه سياسييه‌كان به ئه‌رێنى په‌يامه‌كه‌يان وه‌سفكرد و ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بۆ پێشوازيكردن له په‌يامه‌كه، له به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ده‌ڵێت: ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو "هه‌نگاوێكى كرداری و راستەقینە"
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ريكردووه، رايگه‌ياندووه، "رای ئێمە وایە كە سەرەتا دەبێ لە كێشە بنچینەییەكانەوە دەستپێبكرێت، کە ئەویش چارەسەرکردنی بژێوی خەڵک و ساغکردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمە نەك سەرۆكایەتی پەرلەمان".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا گۆڕان باسى له‌وه كردووه، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو "هه‌نگاوێكى كرداری و راستەقینە" به بێ ئه‌وه‌ى روونى بكاته‌وه چ هه‌نگاوێك كردارى و راسته‌قينه‌يه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دواى ئه‌وه دێت له دوو رۆژى رابردوودا هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان كه له زۆر پرسدا هاوهه‌ڵوێستى گۆڕان بووه، به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى وه‌سفى په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان.
هاوكات هه‌ريه‌ك له ناوه‌ندى بڕيارى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى حزب و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى كوردستان پشتيوانيان له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌يى خۆيان ده‌ربڕى له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى تايبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامه‌كه‌يدا داوايكردبوو، لايه‌نه‌كان كۆببنه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و درووستكردنى كابينه‌يه‌كى نوێى وه‌زارى كه تواناى ده‌ربازكردنى ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانى هه‌بێت.