بۆ راهێنان كه‌سێك سه‌رده‌بڕیت
K24 – هه‌ولێر:
له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا و فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن و داوا له ئه‌ندام و ساوسۆزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به "چه‌كی سپی" هێرش بكه‌نه سه‌ریان و بیانكوژن.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه كوردستان24 به پێویستی نازانێت هیچ به‌شێك له‌و ڤیدیۆیه بڵاویبكاته‌وه و گرته‌ی زۆر توندوتیژی تێدایه، چه‌كدارێكی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌م وچاوی هه‌ڵپێكاوه و به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی ووڵاتانی رۆژئاوا به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و ئه‌مریكا، داوا له لایه‌نگر و ئه‌ندام و هاوسۆزانی داعش ده‌كات هێرش بكه‌نه سه‌ریان و بیانكوژن و سه‌ریان ببڕن.
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌یان،راهێنان به ئه‌ندامێكیان ده‌كات و جۆری ئه‌و چه‌قۆیانه‌ش نیشانده‌دات كه ده‌توانن به ئاسانی به‌رده‌ستیان بكه‌وێت و خه‌ڵكی پێ بكوژن،هه‌ر بۆیه پاش ئه‌و قسه و راهێنانه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدایه كه‌سێك سه‌رده‌بڕێت و ده‌یداته به‌ر چه‌قۆ كه وه‌ك راهێنان له‌و شوێنه ده‌م و ده‌ستیان به‌ستووه‌ته‌وه.
به وردبوونه‌وه له قسه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه دۆخی چه‌كدارانی داعش له ره‌وشێكی زۆر ناله‌باردایه و پێده‌چێت ده‌رگاكانی هاتنی توندڕه‌وه‌كان له ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه بۆ عێراق و سووریا تا ڕاده‌یه‌ك داخرابێت و توندڕه‌وه بیانییه‌كان كه‌متر په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن،هه‌ر بۆیه داوایان لێده‌كات نه‌یه‌ن و له وڵاته‌كانی خۆیان په‌لاماری خه‌ڵكی بده‌ن و بیانكوژن.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه و راهێنانه‌ی چه‌كدارانی داعش له كاتێكدایه،پێشتر له وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ند ئه‌ندامێكیان به چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و كوشتوویانن، له‌وانه كوشتنی قه‌شه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی كه پاش به بارمته‌گرتنی له ناو كڵێساكه‌دا سه‌ریانبڕی بوو.