ئاوات حەسەن: دوای دووكاتژمێر لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكەم ئاسایش سەردانیان كردین

kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

ئاوات حەسەن یەكێكە لەو ئەندامانەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی كە شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلەكەی سوتێندراوە دەڵێ، دوای دووكاتژمێر لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكەم ئاسایش سەردانیان كردوین و تا ئێستاش ھیچ بەرپرسێكی باڵای ئەمنی سەردانیان نەكردین.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 ئاوات حەسەن رایگەیاند: "گلەیمان لە ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی كرد دوای دوو كاتژمێر لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكەم ھێزەركانی ئاسایش سەردانیان كردوین، لە شوێنێكی ھەستیاری وادا كە ماڵی سكرتێری پەرلەمان بەرامبەر ماڵمانە و ماڵی بەرپرسێكی باڵای ئاسایش نزیكە لە ماڵی ئێمە، تا بەیانی گڕی ئاگر ھەڵدەستا بەرپرسێكی ئاسایش نەھاتوەتە لامان، ئەمەش نیشانەی سەرسوڕمان لەسەر ھێزەكانی ئاسایش سلێمانی دروست دەكات".

گوتیشی: "سكاڵای یاساییمان لە دادگا تۆماركردووە، بەڵام باوەڕمان بە یاسا نییە، چونكە پێشتر ھەڕەشەی كوشتنم لێكراوە و سكاڵام تۆماركردووە تا ئێستا ھیچ ئەنجامێكی نەبووە".

باسی لەوەشكرد: "پاسپۆرت و ناسنامە و بڕێك پارە لەناو ئۆتۆمبێلەكەم بوو سوتاون".