نێچیرڤان بارزانی: حكومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی مافه‌كانی ژنان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له رێوره‌سمی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان رایگه‌یاند به‌پێی یاسا توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه و یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م پرسه له په‌رله‌مان ده‌رچووه.
گوتیشی كوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ره‌ف به یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه و سزای یاساییش بۆ ئه‌م بواره ده‌ركراوه. به‌ڵام ریژه‌ی توندوتیژییه‌كان له ئاست داواكاری ئێمه‌دا نییه.
رۆڵی ئه‌و كه‌سانه‌شی گرنگ نرخاند كه به‌شداربوون له دارشتنی یاسا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی پێشوو بۆ پاراستنی مافی ژنان و گوتیشی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر پاراستنی ژنان و باسیش له‌م هه‌نگاوانه كرد كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گیراوه‌ته‌وه به‌ر و چه‌ندین یاسا ده‌ركراوه و هه‌ندێكیشیان هه‌موار كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون و كاری زۆریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراوه و هێشتا كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر رزگاربووان ماوه.
داواشی له مامۆستایانی ئاینی كرد به شێوه‌یه‌كی زیاتر رۆڵی خۆی له كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان بگێڕن و داوا له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی سڤیلیش كرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی مافی ژنان.
هه‌ر له باره‌ی رێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژه‌ی به‌وه دا له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو رێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژی ژنان تۆمار ده‌كرێت و وه‌ك جاران به شاراوه‌یی نامێنته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستا ئامارەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەڵكشان و داكشاندایە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە كه‌متربوونی حاڵەتی كوشتن و سوتانه به بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو".