ئێران داوای هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی بۆ ره‌وشی سوریا و عێراق داوای هاوكاری زیاتر نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
حه‌سه‌ن روحانی له تاران پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو كرد و رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ ناوچه‌كه‌مان له ره‌وشێكی هه‌ستیار دایه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، پێكه‌وه كاركردن و راوێژی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره سوودی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شدا هێزه‌كانی گه‌وره‌ی ناوچه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه كار بكه‌ن، ده‌توانن به بێ پێویستبوون به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، كێشه‌كانی عێراق و سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
چاوشئۆغلو "یه‌كێتی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و سوریا بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له ئێران و توركیا و ناوچه گرنگ" زانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها به یاوه‌ری راوێژكاری میت هاكان فیدان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆ بووه‌وه.