داعش له حه‌ویجه به نیازی كۆمه‌ڵكوژییه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و خێزانانه‌ی له قه‌زای حه‌ویجه‌وه هه‌ڵاتوون،ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا له پارێزگای كه‌ركووك به نیازن كۆمه‌ڵكوژی دژی هاوڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و خێزانه رزگاربووانه باسیان له زه‌حمه‌تی رێگای هه‌ڵاتن له ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كردووه، كه زیاتر له دوو ساڵه ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكیان داگیر كردووه،پێیان سه‌یره تا ئێستا هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان هیچ جووڵه‌یه‌كیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌كردووه كه چه‌كدارانی داعش له دانیشتووانه‌كه‌یان كردووه به دۆزه‌خ.
یه‌كێك له هاوڵاتییه هه‌ڵاتووه‌كان كه ناوی "حه‌ماده مو‌سا" یه و تازه له قه‌زای حه‌ویجه رایكردووه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا زۆر ناره‌حه‌تییان بینیووه له كاتی هه‌ڵاتنیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش،دووچاری زۆر نه‌هامه‌تی بوون له رێگادا و دوو منداڵی به‌هۆی برسیه‌تی و سه‌رماوه مردوون و له گوندێكی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه به خاكیان سپاردوون،منداڵی سێیه‌میشی پاش گه‌یشتنیان به شاره‌دێی "عه‌له‌م" سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، تووشی سنگ ئێشه‌یه‌كی توند بووه.
حه‌ماده مو‌سا پێی سه‌یره تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له نه‌هامه‌تی و مردنی له سه‌رخۆ رزگار نه‌كراوون،چونكه چه‌كدارانی داعش له دژی خه‌ڵكی قه‌زاكه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆژانه تاوانی زیاتر و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات.
عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د جبوری سه‌رۆكی خێزانێكی پێنج كه‌سییه، خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكی دیكه‌دا به‌م دواییانه له دۆزه‌خه‌كه‌ی داعش هه‌ڵاتوون و گه‌یشتوونه‌ته شاره‌دێی عه‌له‌م .
جبوری به میدیاكانی راگه‌یاندووه" به رێگایه‌كی ترسناكدا ماوه‌ی 14 كاتژمێر به پێ هاتوون،خێزانه‌كان په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر شاره‌دێی عه‌له‌م و به چیای حه‌مریندا په‌ڕیونه‌ته‌وه،به‌هۆی ترس و برسیه‌تی و سه‌رماوه ژنه‌كه‌ی له رێگادا مردووه و به‌په‌له هه‌ر به جله‌كانی خۆیه‌وه له ناو به‌رده‌ڵانه‌كاندا شاردوویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن و داعش شوێن پێیان هه‌ڵنه‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی سێ منداڵی ماوه و یه‌كێك له‌و منداڵانه شیره‌خۆره‌یه و ته‌مه‌نی ته‌نها 11 مانگه.