ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو
نێیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا بەر لە گەشتکردنی بۆ ئەنجامدانی یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2016، نێیمار لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ بۆ گەیشتن بە شوێنی کۆبوونەوەی یاریزانەکانی بارسێلۆنا بە مەبەستی گەشتکردن بەرەو سان سیباستیان، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بەر دیوارێکی سەر رێگاکە کەوتووە، بەڵام یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند ئەو یاریزانە بڕازیلییە سەلامەتە و هیچ زەرەرێکی بەر نەکەوتووە، تەنیا ئۆتۆمبێڵەکەی نەبێت کە لە جۆری فێرارییە و لەگەڵ شاندی یاریزانانی یانەکەی بۆ ئەنجامدانی یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەڕێکەوتن.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و رووبه‌ڕووی ریال سوسیداد بێته‌وه.