نیکۆ رۆزبێرگ بووە پاڵەوانی جیهان

یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌باته‌وه‌

نیکۆ رۆزبێرگ بە دووەمبوونی لە خەڵاتی گەورەی ئەبو زەبیدا، بۆ یه‌كه‌مینجار بووە پاڵەوانی جیهان و به‌سه‌ر هامیڵتۆنی ركابه‌ری سه‌ركه‌وت.

رۆزبیرگی شوفێری ئەڵمانی دوای ئەوەی لە خەڵاتی گەورەی ئەبوزەبیدا لە دوای لیوی هامیلتۆنی هاوتیپی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی یارییەکانی فۆڕمۆلا وەن.

رۆزبێرگی شوفیری تیپی مێرسیدیس کە پێشتر تیپەکەی پاڵەوانبوونی لەسەر ئاستی تیپەکان مسۆگەر کردبوو، بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هامیلتۆن کە سێ ساڵ بوو لەسەر یەک دەبووە پاڵەوانی جیهان، گەرچی لە سووڕی یاس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام بە جیاوازیی پێنج خاڵ لە ریزبەندی گشتی لە دواوەی رۆزبێرگ دێت و رۆزبێرگ بە کۆکردنەوەی ٣٨٥ خاڵ بووە پاڵەوان.