ئه‌نقه‌ره: به نزيكبوونه‌وه له رووسيا هه‌ڵوێستمان له باره‌ى ئه‌سه‌ده‌وه ناگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا نو‌عمان قورتولمووش رايگه‌ياند، نزيكبوونه‌وه‌ى رووسيا و توركيا هيچ له هه‌ڵوێستى توركيا له باره‌ى رۆيشتنى ئه‌سه‌ده‌وه ناگۆڕێت.
قورتولمووش، راشيگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام به پێويستى ده‌زانێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتيى باڵ به‌سه‌ر سووريادا بكێشێت.
رووسيا به هاوپه‌يمانى سه‌ربازى ئه‌سه‌د داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه توركيا پشتيوانى ژماره‌يه‌ك ميليشياى چه‌كدارى نه‌يارى سووريا ده‌كات.
قورتولمووش، ده‌ڵێت: ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستين، ئه‌سه‌د تاوانى جۆراوجۆرى ئه‌نجامداوه. له‌گه‌ڵ رووسيادا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى سووريا هه‌ندێك ناكۆكيمان هه‌يه.
هه‌ريه‌ك له ئێران رووسيا به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ پشتيوانى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مريكا و وڵاتانى سوننه‌ى وه‌ك سعووديه و قه‌ته‌ر و توركيا ده‌يانه‌وێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات درووبخه‌نه‌وه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، ڤلاديمێر پۆتين سه‌رۆكى رووسيا و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا ره‌وشى سووريايان تاوتوێكرد.