داعش خۆی بۆ په‌لاماردانی ئه‌وروپا ئاماده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی بریتانی ئاشكرای ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ند سه‌ره‌داوێكی هه‌واڵگرییان له سه‌ره داعش له سوریا ده‌ستكه‌وتووه،ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌وروپا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی"The Times" بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه له نوێترین زانیاری‌دا كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان پێی گه‌یشتوون،داعش پیلانی بۆ به ئامانجكردنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی هه‌یه له نێویاندا فه‌ڕه‌نسا،به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه داعش پیلانی هێرش كردنه سه‌ر بریتانیای هه‌بێت.
جه‌نه‌راڵ"رۆبه‌رت جۆنز" جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات،ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی له مانگی ته‌مووزی رابردوو ده‌ستمان كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕمان كردووه،بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات له‌باره‌یانه‌وه دڵنیابینه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه‌شه‌وه توانراوه "5" كه‌س له مارسیلیا و ستراسبۆرگ له رۆژانی رابردوودا ده‌ستگیر بكرێن،كه پلانیان بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌ی تیرۆریستی دارشتبوو،به‌ڵام ده‌سه‌لاتدارانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه و كه ئامانجی ئه‌و شانه تیرۆریستیانه چی بووه،هه‌ر بۆیه له نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی پاریس رێوشوێنی ئه‌وله‌هی توند گیرابووه‌به‌ر.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری به هاوڵاتیانی خۆی داوه كه له ماوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا سه‌فه‌ری ئه‌وروپا نه‌كه‌ن چونكه ئاستی مه‌ترسییه‌كان زۆر به‌رزه و ئه‌گه‌ری هێرش و په‌لاماری تیرۆریستی له هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌وروپا له ئارادایه.
جه‌نه‌راڵ جۆنز روونیكردووه‌ته‌وه،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌داوی زۆر له باره‌ی پیلانه‌كانی داعش له شاری موسڵ ده‌ست بكه‌وێت،له‌وێ به‌ڵگه و زانیاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاریبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌كانی داعش دژی هه‌موو وڵاتانی جیهان ئاشكرا بكه‌ین.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه بریتانییه دوو دڵه له‌وه‌ی كه له رۆژان و مانگه‌كانی داهاتوودا چی چاوه‌ڕوانی"دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كات.
به‌ده‌ر له‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ده‌ست ده‌زگا تایبه‌ته‌كان كه‌وتووه، داعش به ئاشكرا داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كات په‌لاماری ئه‌وروپا به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا بده‌ن.
له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا و فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن و داوا له ئه‌ندام و ساوسۆزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به "چه‌كی سپی" هێرش بكه‌نه سه‌ریان و بیانكوژن.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه كوردستان24 به پێویستی نازانێت هیچ به‌شێك له‌و ڤیدیۆیه بڵاویبكاته‌وه و گرته‌ی زۆر توندوتیژی تێدایه، چه‌كدارێكی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌م وچاوی هه‌ڵپێكاوه و به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی ووڵاتانی رۆژئاوا به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و ئه‌مریكا، داوا له لایه‌نگر و ئه‌ندام و هاوسۆزانی داعش ده‌كات هێرش بكه‌نه سه‌ریان و بیانكوژن و سه‌ریان ببڕن.
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌یان،راهێنان به ئه‌ندامێكیان ده‌كات و جۆری ئه‌و چه‌قۆیانه‌ش نیشانده‌دات كه ده‌توانن به ئاسانی به‌رده‌ستیان بكه‌وێت و خه‌ڵكی پێ بكوژن،هه‌ر بۆیه پاش ئه‌و قسه و راهێنانه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدایه كه‌سێك سه‌رده‌بڕێت و ده‌یداته به‌ر چه‌قۆ كه وه‌ك راهێنان له‌و شوێنه ده‌م و ده‌ستیان به‌ستووه‌ته‌وه.
به وردبوونه‌وه له قسه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه دۆخی چه‌كدارانی داعش له ره‌وشێكی زۆر ناله‌باردایه و پێده‌چێت ده‌رگاكانی هاتنی توندڕه‌وه‌كان له ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه بۆ عێراق و سووریا تا ڕاده‌یه‌ك داخرابێت و توندڕه‌وه بیانییه‌كان كه‌متر په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن،هه‌ر بۆیه داوایان لێده‌كات نه‌یه‌ن و له وڵاته‌كانی خۆیان په‌لاماری خه‌ڵكی بده‌ن و بیانكوژن.