تا ئێستا بکوژانی تاھیر ئەلچی نەدۆزراونەتەوە
- K24ئامەد
سەرۆکی لقی سەندیکای پارێزەران لە شاری ئامەد، دوای ئەوەی لە بەردەم منارەی چوارلنگی شارەكە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد دەربارەی ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان، دوای گرژبوونی ئاڵۆزییەکان گولـلەیەک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا، ساڵێک بەسەر کوشتنیدا تێدەپەڕێت، ھاوڕێکانی بە تاسەوە باس لە یادەوەرییەکانی دەکەن و گلەییش لە دەسەڵات دەکەن بەوەی دۆسێی ئەویش بووەتە کوژرانێکی بکەر نادیار.