ئه‌م 3 هێرشبه‌ره بناسه كه له msnـی بارسێلۆنا و bbcـی ریال مه‌درید به‌هێزتره
له نێوخۆیه‌كانی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا چه‌ندان سێكوچكه‌ی به‌هێز ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی msnـی بارسێلۆنا و bbcـی ریال مه‌دریدیان تێپه‌ڕاندووه، دیاترینیان 3 یاریزانه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی رۆمایه.
رۆژنامه‌ی ئیلموندو دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاستی سێكۆچكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به به‌راوردی هێرشبه‌رانی خوله‌كانی دیكه دابه‌زیوه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه (ئیدین دزیكۆ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و دیێگۆ پیرۆتی) كه به DSPـی رۆما ناسراوه، سه‌رووی ریزبه‌ندی باشترین هێرشبه‌رانی ئه‌ورووپای گرتووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م 3 یاریزانه ئه‌م وه‌رزه 25 گۆڵیان بۆ یانه‌ی رۆما كردووه و یانه‌كه‌شیان له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سێریا له یانه‌ی یوڤی پێشه‌نگی خوله‌كه نزیك كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا bbcـی ریال مه‌درید خاوه‌نی 19 گۆڵه و msnـی بارسێلۆنا 21 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی باشترین سێكوچكه‌كانی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپایه:
1 ـ روما: دزیكۆ (12) گۆڵ، سەڵاح (8) گۆڵ، پیرۆتی (5) گۆڵ: كۆی گشتی 25 گۆڵ.
2 ـ تۆرینۆ: بیلوتی (10) گۆڵ، فاڵكی (7) گۆڵ، لیالیش (5) گۆڵ: كۆی گشتی 22 گۆڵ
3 ـ بارسێلۆنا: میسی (9) گۆڵ، سوارێز (8) گۆڵ، نێیمار (4) گۆڵ: كۆی گشتی 21 گۆڵ.
4 ـ پاریس سانجێرمان: كاڤانی (13) گۆڵ، لوكاس مۆرا (5) گۆڵ، ڤێراتی (2) گۆڵ: كۆی گشتی 20 گۆڵ
5 ـ چێڵسی: كۆستا (10) گۆڵ، هازارد (7) گۆڵ، پیدرۆ (3) گۆڵ: كۆی گشتی 20 گۆڵ.
6 ـ ئاتڵێتیكۆ مەدرید: گریزمان (8)، گامیرۆ (6)، كاراسكۆ(6) گۆڵ: كۆی گشتی
7 ـ ریال مەدرید: كریستیانۆ (10)، به‌یل (5)، بێنزیما (4) گۆڵ: 19 گۆڵ.
8 ـ نیس: بلیا (8)، بالۆتێلی (6)، سبرایین (4) گۆڵ: كۆی گشتی 18 گۆڵ.
9 ـ دۆرتموند: ئۆبامیانگ (13)، دیمبلی (2)، رامۆس (2) گۆڵ: كۆی گشتی 17 گۆڵ.
10ـ مانچێسته‌ر سیتی: ئەگوێرۆ (10) گۆڵ، ستێرلینگ (4) گۆڵ، نولیتو (3) گۆڵ، كۆی گشتی 17 گۆڵ.