کۆنفراسی "دەرفەتی بزنس لە کوردستان" ده‌ستپێكرد
K24 - واشنتۆن:
کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی هەولێر ، 10 ی بەیانی بەکاتی واشنتۆن کۆنفراس ی "ده‌رفه‌تی بزنس له كوردستانی عێراق" دەستی پێ‌کرد و بەیان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا، باسی گرنی لە بزنس کرد لە کوردستان و هانی هەموو بزنسمانەکانی دا بۆ ئەوەی لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
كۆنفرانسه‌كه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ریه‌ك له ئەنجومەنی بزنسی کوردستان لە ئەمریکا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا، له زانکۆی جۆن هاپکینزی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد.
هه‌ریه‌ك له عەلی سندی وەزیری پلان، عبدالستار مجید وەزیری کشتوکاڵ، بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا، هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا، فیدراسیۆنی کوردستان بۆ بازرگانی، باڵیۆزی عیراق لە ئەمریکا، دەیڤد تەیفوری سەرۆکی ئەنجومەنی بزنسی کوردستان لە ئەمریکا، لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەمریکی لە بواری بزنس و پیاوانی کار، ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون.