وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا: رۆما په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ بارزانى و كوردستاندا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
پاولۆ جێنتێلۆنی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەوەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کە ئیتاڵیا پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی هەیە.
ئاشکراشیکرد کورد و ئیتاڵیا زۆر بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەڵام مەسەلەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، مەسەلەیەکی ناوخۆییە و گەلی کورد بڕیاری لێ دەدات نەک ئیتاڵیا.