"په‌یامه‌كه‌ی بارزانی هه‌وێنێكه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان"

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

بەشێک لە ھاووڵاتیيانی پارێزگای سلێمانی دەڵێن, پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە ببێتە ھەوێنێک بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان، ھاوکات بەشێک لەچاودێرانیش دەڵێن پەیامەکە دەرفەتێکی تری سیاسیە لەبەردەم ھێزە سیاسیەکاندا.

بەشێک لە ھەڵسوڕاوانی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش لێرەو لەوێ دەڵێن پێویست ناکات حزبەکان پەرلەمان کارابکەنەوە، بەڵکو دەبێت وەک خۆی کارابکرێتەوە و لەوێوە کەسێک بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم دیاری بکرێت.