هێزی پێشمه‌رگه‌ی دوو گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ شنگال ده‌دۆزێته‌وه‌

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا هەزاران کچ و ژنی کوردانی ئێزدی شنگال و دەورووبەری لەدەست چەکدارانی داعشدا ماون، 29 گۆڕی بەکۆمەڵیش دۆزراونەتەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەریش، هێزەکانی پێشمەرگە لە سنورەکە دوو گۆڕی بەکۆمەڵی نوێیان دۆزییەوە.

ئەم دیمەنانە، سەردەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالەکانی ساڵی 1988 مان بەبیر دێنێتەوە، کاتێک رژێمی لەناوچوو، 182 هەزار هاوڵاتی کوردی لە بیابانەکانی عەرعەر و باشووری عێراق نزیک سنورەکانی سعودیە زیندەبەچاڵ کرد.

رۆژ بە رۆژ دڕندەیی داعش زیاتر دەردەکەوێ، جارێکی دیکە گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پێشمەرگەوە دەدۆزرێتەوە، کە تیایدا هاوڵاتیانی کوردی ئێزیدی دوای ئەشکەنجەدان و کوشتنییان لێرە خرانە ژێر گڵەوە.

تاکو ئێستا هەزاران کچ و ژنی کوردانی ئێزیدی شنگال و دەورووبەری لەدەست چەکدارانی داعشدا ماون، 29 گۆڕی بەکۆمەڵیش دۆزراونەتەوە.

پێشتریش، نەتەوە یەکگرتووەکان دانی ناوە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لەلایەن رێکخراوی داعشەوە.