جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: فشار ناخهينه سهر مامۆستا بۆ شكاندنى بايكۆت
K24 – ههولێر:
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بە فەرمی بایکۆتی دەوامی قوتابخانەکان بشکێنرێت و مامۆستایان پابەند بکرێن بە بڕیارەکەوە, بەڵام بەڕێوبەرانی قوتابخانەکانی سلێمانی لەسەر دوابڕیار نەگەیشتنە رێککەوتن و مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێن تا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە بایکۆت ناشکێنین.
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش پێی وایە مامۆستایان مافی خۆیانە و ھیچ کات فشاری زۆر ناخەنە سەریان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن.