داعش دوو سەربازی توركیا بە دیل ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش دوو سه‌ربازی تورك له نزیك ناحیه‌ی باب به دیل ده‌گرێت و ئاژانسی ئه‌عماقی داعش‌یش راده‌گه‌یه‌نێت چه‌كداره‌كانیان دوو سه‌ربازی توركیان له نزیكی گوندی دانا له رۆژئاوای ناحیه‌ی باب له پارێزگای حه‌له‌ب به دیل گرتووه.
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كاتژمێر 15:30 رۆژی سێشه‌ممه په‌یوه‌ندییان به دوو سه‌رباز پچڕاوه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ناوچه‌كه بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌یان، بێ ئه‌وه ئاماژه بۆ چۆنییه‌تی پچڕانی په‌یوه‌ندی یان گرتنیان له لایه‌ن داعش و هێزه‌كانی دیكه بكات.
توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به هاوكاری چه‌كداره‌كانی سونه و توركمان چووه‌ته ناو سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانێ.
یه‌كه‌مجاره، توركیا نییه‌تێكی تر له چوونی هێزه‌كانی بۆ ناو سوریا بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه گوتی هێزه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنانی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی سته‌مكار چوونه‌ته ناو سوریا.
به‌رپرسانی توركیا پێشتر رایاگه‌یاندبوو هێرشه‌كه‌یان بۆ دووركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه له سنووره‌كانی و دواتریش رایانگه‌یاند بۆ پێشیگرتنه به هه‌وڵی هێزه كوردییه‌كان بۆ به یه‌كه‌وه به‌ستنی هه‌ردوو هه‌رێمی عه‌فرین و كوبانێ.