په‌نابه‌ران ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیا رایگه‌یاند: ساڵی 2016 زیاتر له "171" هه‌زار كۆچبه‌ر چوونه‌ته ئیتالیا و له‌مساڵدا ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌و وڵاته كردووه، به به‌راوورد به ساڵی2014 كه "170100" كه‌س له باكووری ئه‌فریقاوه روویان له‌و وڵاته كردبوو ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زانیاری له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش بڵاوكردبووه‌وه كه له‌م ساڵه‌دا هه‌وڵیانداوه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بپه‌ڕنه‌وه و رایگه‌یاندووه: 4700 كه‌سی دیكه له‌و رێگه‌یه‌دا یان خنكاوون یان كوژراوون و وون بوون.
ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ره‌كان كه ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا زۆرینه‌یان خواستی مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و وڵاته نییه و پاش گه‌یشتنیان پلانی ئه‌وه داده‌نێن كه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا، به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا و سووید.
زیادبوونی ئه‌و كۆچبه‌رانه له ئیتالیا زیاتر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه یۆنان ئه‌و رێگایه‌ی له سه‌ر په‌نابه‌ران داخست كه به رێگای "بالكان" ناسراوه،دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له‌و باره‌وه رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد.
به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو" سنوره‌كانی توركیا له به‌رده‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا ده‌كاته‌وه كه ده‌خوازن بچنه ئه‌وروپا، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له باره‌ی هه‌ڵپساردنی گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه دژی خواستی توركیا ده‌نگیاندابوو.