حەشدی شەعبی دوو گوندی دیكه له ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ ده‌كات
K24 – ھەولێر
حه‌شدی شه‌عبی له دوو هه‌واڵی جیاوازدا كۆنترۆڵكردنی دوو گوند له باشووری رۆژئاوای تەلەعفەر راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانیان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه هه‌ردوو گوندی "ساڵحیه" و "بوسه‌ی رۆژهه‌ڵات"یان كۆنترۆڵ كرد كە دەكەونە باشووری رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر و به‌شی ئه‌ندازیاریش گونده‌كانیان له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاك كردەوه.
حه‌شدی شه‌عبی رۆژی 25 تشرینی دووه‌م ده‌ستی به قوناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له محیوه‌ری رۆژئاوای موسڵ كرد و تا ئێستا فڕۆكەخانەی تەلەعفەر و زۆرێك لە گوندەكانی قەزاكەیان كۆنترۆل كردووە و گەیشتنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە شنگال.