ئاماری توندوتیژی ژنان دژی پیاوان و ئەندامانی خێزان بڵاودەكرێتەوە

kurdistan24.net

K24 – كەركووك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك ئاماری توندوتیژی ژنان دژی كۆمەڵگەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە جگە لەوەی ژنان توندوتیژیان بەرامبەركراوە، لە ھەمانكاتدا ژنانیش توندوتیژیان بەرامبەر پیاوان و ئەندامانی خێزان ئەنجامداوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، عەقید ئەفراسیاو بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند: "لە ماوەی ساڵێكدا 793 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدراوە، ھەروەھا 93 حاڵەتی توندوتیژی ژنان دژی كۆمەڵگە تۆماركراون".

لە ئامارەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: "حاڵەتی توندتیژی لەنێو كۆمەڵگە زیادبووە و یەكێك لە ھۆكارەكانیش خراپی باری دارایی و ئابووری دەگێڕنەوە".